لە سنووری ئیدارەی #گەرمیان# زیاتر لە 35 هەزار ئاوارە، ماوەی پێنچ ساڵە (2014 - 2019) بەهۆی شەڕی #داعش# و ڕووداوە کانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە (2018) و لەترسی میلیشاکان و ململانێی تایفیەکان ناگەڕێنەوە زێدی خۆیان و دەڵین، لە ژیانێکی سەختدا بژین باشترە نەک بگەڕێینەوە و ژیانێکی دژوارمان هەبێت و ژیانیشمان پارێزراو نەبێت.
بەشێکی زۆری ئاوارەکان ئاوات بە گەڕانەوەیان دەخوازن بۆ زێدی خۆیان و ژیانێکی باشتر لەژیانی ئاوارەیی، بەڵام دەڵێن دۆخی خراپی عێراق و مامەڵەکردنی خراپی میلیشیا و هێزەکانی عێراق لەسەر بنەمای تائیفی ژیانی ناو کەمپەکان شایستەترە.
باوکی جاسم، یەکێکە لە ئاوارەکان دەڵێت: پێمخۆشە بگەڕێمەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئارامی و سەقامگیری هەیە، کەچی لە شوێنەکانی خۆمان نائارامی هەیە، ئێمە لە تەلەڤزیۆنەکان دەبینین خەڵکی ئێمە لەسەر شەقامەکان دەکوژرێن، باشە چۆن متمانە بە حکوومەتەکەمان بکەین و بگەڕێینەوە، چۆن متمانە بە حکوومەتێک بکەم کە خۆپیشاندەران دەکوژێت و هەردوولا شیعەن! منێکی سنوونە چۆن متمانە بەو حکوومەتە بکەم کە دەم پارێرێزێت.
یەکێکی دیکە لە ئاوارەکان بەناوی عومەر محەمەد، دەڵێ: خراپی دۆخی ئەمنی وایکردووە نەگەڕێینەوە، سەرەڕای ئەوەی ژیانمان لە کەمپ ناخۆشە، بەڵام لێرە دۆخی ئەمنی زۆر سەقامگیرە، ئەگەر بشگەڕێینەوە نە شوێنمان ماوە نە خانوو، بۆیە ناچارین هەر لێرە بین.[1]
#07-01-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,347
Donnez votre avis sur ce produit!