ئەمڕۆ ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 14/1/2020، ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە شاری #سلێمانی# یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دوای کۆنگرەی چوارەم ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش وەک بەتەمەنترین ئەندامی سەرکردایەتی بەڕێوەچوو.
سەرەتای دەستپێکی کۆبوونەوەکە ساتێک وەستان بوو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ,هەروەها کۆبوونەوە سلاوی نارد بۆ گیانی ڕابەری گەورەی گەلەکەمان جەنابی #مام جەلال#.هەروەها کۆبوونەوەکە گفتوگۆی تێر و تەسەلی کرد لەبارەی تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەم کە بە ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی ڕاسپاردووە.لە کۆتاییدا کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێکی دا بۆ ڕایی کردنی کارەکانی:
1_ دانانی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ,بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی.
2_ بڕیاردرا تەواوی دامەزراوە و ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەردەوام بن لە کاری ئاسایی ڕۆژانەی خۆیان تا ئەوکاتەی پەیکەری تازەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەوە ڕێک دەخرێتەوە.
3_ بڕیاردرا یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەکراوەیی بهێلدرێتەوە تا پەسند کردنی پەیڕەوی ناوخۆ.
#14-01-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,623
Donnez votre avis sur ce produit!