باوکە گیان بێ تۆییمان پێوە دیارە، شەش ساڵان بووم کەجێتهێشتم، بەڵام 33 ساڵە خەمی ئۆغرت لەدڵمدایە و دەمێنێتەوە، هەر کە دڵم تەنگ دەبێت لە وێنەکانت دەڕوانم، تێر تێر لەگەڵت دەدوێم.
دڵنیام ئاگات لە ئێش و ئازارەکانمە، پر بەدڵ بیرت دەکەم، پێویستم پێتە لەم ژینە سەختەدا هاوکارم بیت.
باوکە گیان هەرچەندە دووريت تەنگی پێ هەڵچنیوم، بەڵام دڵنیام ڕۆژێک دێت پێت شاد دەبمەوە، چونکە سرووشتی ژین وەهایە...!.
باوکە گیان ئەگەر چی لەناومان نیت، بەڵام تۆ بۆ هەمیشە لەناو دڵی هەزارەها تێکۆشەر و خەڵکی بەئەمەک هەر زیندووی.
لێرەوە هاوخەمی خۆم بۆ ئەوکەسانە دەردەبڕم کە لەسۆزی باوک بێ بەشن، چونکە من باش دەزانم ئازاری بێ باوکی چۆنە.
هەموو کات خۆشمویستی و خۆشم دەوێیت. ڕەوانت شاد باوکە گیان.
رەوان بارزانی
#30-01-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,846
Donnez votre avis sur ce produit!