هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# ڕایانگەیاند لە چالاکیی #شەڕڤان#ان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ناوچەکانی شەرا و مارع پێنج چەتە کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چالاکیی شەڕڤانانیان دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ناوچەکانی شەرا و مارع لە هەرێمی عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 3ی ئەم مانگە لە گوندی مەریەمین سەربە ناوچەی شەرا و هەروەها لە ناوچەی مارع، هێزەکانمان دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک دوو چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکاندا چەتەیەک لە مەریەمین و چوار چەتەش لە مارع کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.
لە کۆتاییش هاتووە: سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە تانک و هاوەن گوندەکانی ناوچەی شێراوا، شەرا و هەرێمی شەهبایان تۆپباران کردووە، هاوکات فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سیخوڕی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سووڕاونەتەوە.[1]
#04-02-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,418
Donnez votre avis sur ce produit!