بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان لەدابەزینی پلەکانی گەرما، بۆ ڕۆژی دووەم دەسەڵات دەدرێتەوە بە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان کە لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی ئیداری ڕاوێژ بکەن لەهەر شوێنێک ئاستەنگی هاتوچۆ هەبێت یان کاریگەری نەرێنی بۆ دەوامی باخچەوقوتابخانە و پەیمانگاکان دروستبێت، دەتوانن ڕۆژی سێشەممە، 11 ی 2 ی 2020 بکەنە پشوو و ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
1 دەبێت بەڕێوبەرایەتی پەروردەکان بەرەزامەندی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا ئیدارە، پشووەکە ڕابگەیەنن، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا لایەنی تایبەتمەندە بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگار یان قائمقام یان بەڕێوبەری ناحیە.
2 پێویستە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا لیستی ناوی ئەو ناوەندانەی دەوامی تێدا دەکرێت بە پشوو بەزووترین کات ئاراستەی وەزارەت بکات.
3 ئەو پەروەردانەی زۆر پێویستن بەو پشووە تەنها پشوو بەوان دەدرێت.
#10-02-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,874
Donnez votre avis sur ce produit!