گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات، سەبارەت بە ڕەزامەندی بەڕێز (سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان) بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتری #سلێمانی#، بە هەمان دیزاینی خۆی.
لەم بارەیەوە دانیشتوانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان دڵنیادەکەینەوە، کە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان پلانێکی تۆکمە و پێشکەوتووی ئامادەکردووە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بە کواڵێتییەکی بەرزی سەردەمیانە و بە ستانداردی ئەندازیاری، کە شایستە بێت بە شاری هەڵمەت و قوربانی.
بەپێی پلانەکەمان لە مانگی داهاتوودا، لەگەڵ گونجانی کەشوهەوا، دەست بە ئامادەکارییە بەراییەکان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، هەموو هەوڵی خۆشمان دەدەین، هاوشێوەی پڕۆژە نایابەکانی دیکەمان بە سەرکەوتوویی شەقامەکە تەواو بکەین و بەر لە تەواوبوونی وادەی دیاری کراو بۆ جێبەجێکردنی، شەقامەکە بەڕووی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستاندا بکەینەوە.
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری 32 کم لە خۆی دەگرێت و لە پردی تاسڵوجەوە دەست پێدەکات، تاکو بازگەی سلێمانی - عەربەت.
دیارە ئەم قۆناغەی پڕۆژەکە گرنگترین قۆناغیەتی کە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان جێبەجێی دەکات و هەموو ڕێڕەوەکانی ناوچەکانی ئیدارەی #گەرمیان# و پارێزگای #هەڵەبجە# و هەورامان لەخۆی دەگرێت، کە داخڵی ناو شاری سلێمانی دەبن و لەوێووە دەچنە دەرەوەی سلێمانی، ئەم پڕۆژە ستراتیجیە لە دهاتوودا زۆرترین قەرەباڵغی لەسەر شاری سلێمانی کەم دەکاتەوە.
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان
#13-02-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,125
Donnez votre avis sur ce produit!