قەرزەکای سەر تورکیا بەڕادەیەک زۆر بووەو ئەستەمە لەسەری بتوانێک نیوەی قەرزەکانیشی بداتەوە.
بەگوێرەی داتاکانی پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی، قەرزی کەڵەکەبووی سەر تورکیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبوونە و ئەنقەرە دەتوانێت تەنیا نیوەی قەرزە دەرەکییەکان بداتەوە، کە بڕەکەی لە 120 ملیار دۆلار زیاترە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتیرایگەیاندوە: ئێستا تورکیا زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە پێویستی بە پارەدارکردن هەیە، بۆ ئەوەی قەرزەکانی بداتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: بەهۆی قەیرانی ئابووری لە تورکیا هاوردە و هەناردەی کاڵا بۆ ماوەی 18 مانگە داکەوتن تۆماردەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دانەوی قەرزی دەرەکی لەمساڵدا ئەستەم دەبێت، چونکە سەرەڕای هەموو ئەوانە یەدەگی نەختینەی تایبەت بە وڵاتەکە داکەوتووە، ئەوەش دۆخەکەی قوڕستر کردووە.
ئەو پەیمانگایە ئاماژە بەوەشدەکات بەبەراورد بە تورکیا هیندستان باشترین وڵاتە لە وڵاتە تازەپیگەیشتووەکان بۆ هەڵگرتن و خاوەنداریکردنی پارەی ئەوروپی و دوای ئەویش بۆلۆنیا و کۆڵۆمبیا دێت، بەڵام تورکیا لەپلەی سێیەم دێت، بۆهەبونی کەمترین پارەی ئەوروپی لە وڵاتەکەیدا و پێش ئەویش لوبنان و ئەرجەنتین دێن.[1]
#12-02-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,355
Donnez votre avis sur ce produit!