(بژاردەی دووەم) کتێبێکە لەلایەن شێرڵ ساندبێرگ نوسراوە، #هیوا فاوندەیشن#ەوە کاری چاپ و وەرگێڕانی بۆ کراوە، شێرل باس لە چیرۆکی خۆی دەکات پاش مردنی لەناکاوی مێردەکەی. ئەم کتێبە بەرچاو ڕونیمان دەداتێ لەبارەی دۆزینەوەی هێز بۆ بەرەنگاربونەوەی لێقەومان.
شێرل دڵی دەکاتەوە و باس لەو پەژارەو دابڕانە دەکات کە بە مردنی مێردەکەی بەسەری هاتووە. بەڵام بژاردەی دووەم تەنها بە چیرۆکەکەی شێرلەوە ناوەستێت و دەگەڕێت بەنێو پانتاییەکی زۆر لە بەسەرهاتی خەڵک کە جۆریتر لە کارەسات و چەرمەسەریان بەسەر هاتووە و زاڵبون بەسەریدا، نەهامەتی وەک نەخۆشی، لەدەستدانی کار، لاقە کردن و گێچەڵی سێکسی، ڕوداوی سروشتی، هەروەها توندوتیژی جەنگ و چیرۆکەکانیان.
بژاردەی دووەم ڕێگامان بۆ ڕۆشن دەکاتەوە و پێمان دەڵێت چۆن یارمەتی ئەوانیتر بدەین کە لە قەیراندان، چۆن لەگەڵ خودی خۆمان میهرەبان بین، چۆن منداڵی بەهێز پەروەردە بکەین، هەروەها چۆن دەستمان هەبێت لە پێگەیاندنی خێزان و کۆمەڵگە و شوێنی کار بە جۆرێک کە خۆگونجێن بن. زۆربەی ئەم وانانە دەکرێت لە ژیانی ڕۆژانەدا پەیڕەو بکرێن و ئازایانە ئامادە بین بۆ گشت پێشهاتەکان.
هەموومان لە ژیانی خۆماندا بە جۆرێک لە جۆرەکان لە بژاردەی دووەمدا دەژین. ئەم کتێبە یارمەتیمان دەدات بە باشترین شێوە سودمەند بین لەو بژاردەیە. [1]
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,558
Donnez votre avis sur ce produit!