دوای ئەوەی بەکۆی دەنگی وتاربێژانی دەڤەری پشدەر بڕیار درا نوێژی هەینی بکرێت. دوای ئەوە چەند گۆڕانکاریەک ڕویاندا لەوانە:
یەکەم/ بە فتوای وەقفی سوننی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی عێڕاق نوێژی هەینی ڕاگیرا.
دووەم/ لەبەر مەترسی ئەم ڤایرۆسە حەڕەمی مەککەو مەدینە تا ڕاددەیەک چۆڵ کرا.
سێهەم/ سەرۆکی یەکێتی زانایان بە تایبەت هاتە سەرخەت و تەکلیفی کرد لە #قەڵادزێ# جومعە نەکرێ و قەڵادزێش لە ئیجماع دەرنەچێ.
چوارەم/ چەند ئەندامێکی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم فتوایان دا کە خەڵکی قەڵادزێ عوزریان هەیەو دەتوانن جومعە نەکەن.
بۆیە بڕیاردرا نوێژی هەینی ناکرێ.
#06-03-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,228
Donnez votre avis sur ce produit!