کوبار حاجیزادە (ڕۆژدا جوودی) لە 24-09-2019 لە ناوچەی لیجەی #ئامەد# لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا شەهید بوو. دوای ئۆپەراسیۆنەکە تەرمی حاجیزادە بۆ پزیشکی دادی ئامەد گواسترایەوە. باوکی حاجیزادە، عەلی حاجیزادە بۆ ئەوەی تەرمی کچەکەی وەربگرێتەوە 27-01-2020 لە #ماکۆ#وە سەردانی ئامەدی کرد و سەردانی مەبیا – دەر کرد و لە #29-01-2020# دا بۆ تێستی دی ئێن ئێن خوێنی لێوەرگیرا.
دوای 37 ڕۆژ ئەنجامی تێستەکە ئاشکرا بوو و پارێزەری خانەوادەی کوبار حاجیزادە دوای 37 ڕۆژ سەردانی تێستی دی ئێن ئێن کرد و 165 ڕۆژ دوای شەهیدبوونی کوبار حاجیزادە، ئەمڕۆ کوبار لە پزیشکی دادوەری وەرگیرایەوە. بە هۆی ئەوەی دەروازەی ئێران داخراوە، نەتوانرا تەرمی کوبار حاجیزادە بۆ ماکۆ ببرێتەوە.
خانەوادەکەی بە وەکالەتی پاریزەر تەرمی کوباریان لە نەخۆشخانەی پەروەردە و فێرکاری گازی یاشارگیل وەرگرت. پاریزەر و بەرێوەبەرانی مەبیا – دەر بۆ ئەوەی تەرمی کۆبار بەخاکبسپێرن بۆ ناوچەی بازید، لە پارێزگای #ئاگری# بەرێکەوتن.
ئۆتۆمبێڵی تەرمەکە ڕاگیرا
بڕیار بوو تەرمی کۆبار حاجیزادە لە گۆڕستانی بازید بەخاکبسپێردرێت. ئۆتۆمبێلێ تەرمەکە لە نزیک #بەدلیس# لە لایەن سەربازکانەوە ڕاگیرا و بە بیانۆی ' پێویستە بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە دەستوور بدات' ڕێگریان لێکرا. لە ئەنجامی چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ دادوەری بازید هۆکاری ڕێگریەکان ئاشکرا بوو.
تا ئێستاش (06-03-2020) ڕێگا نەدراوە تەرمی کوبار حاجیزادە بەخاکبسپێردرێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,987
Donnez votre avis sur ce produit!