ئەمڕۆ یەکشەممە، بەسەرپەرشتی ئازاد تۆفیق پارێزگاری #هەڵەبجە# و بە ئامادەبوونی کاوە عەلی جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، ژووری عەمەلیاتی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا لە دیوانی پارێزگا کۆبوویەوە و چەند بڕیاڕێکی دەرکرد.
بڕیارەکانی پارێزگای هەڵەبجە:
1 لە بەرواری 09/03/2020 وە لە کاتژمێر 10 بۆ کاتژمێر 1 ڕشتنی مەوادی تەعقیم لەناو بازاڕی هەڵەبجە بەم جۆرە:
خاوەن مارکێت پێشانگا و هتد... پێویستە لە سەر ئەرکی خۆیان هەستن بە تەعقیمکردنی شوێنەکانیان بە زووترین کات خاوەن دوکانەکان لە کاتژمێر 10 بۆ کاتژمێر 1 دوکانەکانیان دابخەن.
بەنزینخانەکان لە کاتی تێکردنی بەنزین پێویستە ڕەچاوی تەعقیم کردنی ئەوشوێنانە بکەن کەدەست بەری دەکەوێت دەست کێش بەکاربێت لەلایەن خاوەن بەنزینخانەکانەوە.
سەرجەم چێشتخانە و چاخانە و قەسابخانەکان پێویستە سەرجەم ڕێنماییە تەندروستیەکان بە بەکارهێنانی دەستکێش و مەوادی تەعقیم بەکاربهێنن.
2 قەدەغەکردنی سەرجەم کەرەستەکانی یاریکردن وەک تاوڵە و دۆمینە و ئۆکەی...لە چاخانە و کافتریاکان لە ڕۆژی 09/03/2020
3 سەرجەم ئەوهاووڵاتیانەی کە خۆیان ڕادەستی تیمی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان نەکردوە ڕووبەڕوی دادگا دەکرێنەوە و لە ئایندەدا هەر کەسێک بەقاچاغ بێتەوە و خۆی نەناسێنێت، ئیجرائاتی توندی یاسای لەگەڵ دەکرێت.
4 هەرهاووڵاتییەک کێشەی تەندروستی هەبێت و نیشانەکانی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیک بێت، لە بری نەخۆشخانەی فریاکەوتن، پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجە بکات، کە 24 کاتژمێر کراوەیە و شوێنی تایبەت ئامادەکراوە.
5 بۆنە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان ڕاگیراون و پێویستە پرسەکان لەکۆڵانەکانیشدا دانەنرێن.
#08-03-2020#