هێزەکانی سوریای دیموکرات- #قەسەدە#، ئاشکرایان کرد لە ئەنجامی شەڕ و خۆڕاگریی نێوان هێزەکانی ئەوان لەگەڵ سوپای تورک و چەتەکانیدا، درۆنێک، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی و دۆشکەیەک تێکشکێندراون و هاوکات سێ سەربازی تورکیش کوژراون.
هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لەبارەی ڕووبوڕووبوونەوەکانیان لەگەڵ سوپای تورک و چەتەکانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
5ی ئازار لە هەرێمی عەین عیسا درۆنێکی چەتە داگیرکەرەکان لە لایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە و تێکشکێندرا.
ڕۆژی 7ی ئازار سوپای داگیرکەر و چەتەکانی ویستیان هێرش بکەنە سەر گوندەکانی دەوروبەری ڕێگای M4ی نێودەوڵەتی، لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانماندا شەڕ و پێکدانان ڕوویداو بەو هۆیەوە 3 سەربازی سوپای تورک کوژران و 4 چەتەی تریش بریندار بوون، هاوکات ئۆتۆمبیلێکی سەربازی و دۆشکەیەک تێکشکێندران، لەو شەڕەدا #شەڕڤان#ێکمان شەهید بوو و شەڕڤانێکیش بریندار بوو.
هاوکات جموجوڵی سەربازیی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە هەرێمی تل تەمر و عەین عیسا بەردەوامە.[1]
#11-03-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,287
Donnez votre avis sur ce produit!