بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز هاوکات ساڵی نوێ کوردی (2720) و یادی (29) ساڵەی ڕزگارکردنی #کەرکووک#ی هەمیشە کوردستانی، گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین، لەهەموو بەشەکانی کوردستان و هەر شوێنێکی جیهاندان.
ئومێدەوارین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە هەوێنی پتەوکردنی یەکێتی ڕیزەکانی گەلەکەمان. هیوای تەندروست باشی بۆ هەموو لایەک دەخوازین. دڵنیایین گەلەکەمان وەک هەمیشە بە ئیراده و خۆراگری، قۆناغی خۆپارێزی لە پەتای (کۆرۆنا)یش بە پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕێوشوێنە تەندروستیەکان، وەک قۆناغە سەختەکانی تر، تێدەپەرێنێت.
بەهارو نەورۆز، هاوکاتی یادی (29) ساڵەی ڕاپەرینی بەهاری 1991 شاری کەرکووکی کوردستانیشە، کە تاجی سەرکەوتنی ڕاپەرینی نایەسەر حەمرینی سنوری نیشتمان. پیرۆزبایی لەدانیشتوانی خۆراگری کەرکووک دەکەین، بەهەموو پێکهاتەکانیەوە، سڵاوی ئەمەک وەفاداریش بۆ شەهیدانی ڕاپەرینی شارەکە و کەسوکاری سەربەرزیان و پێشمەرگە و تێکۆشەرە قارەمانەکانی کەرکووک دەنێرین.
جارێکی تر نەورۆزتان پیرۆزبێت و بەهاری خۆپارێزی و ڕووبەروبونەوەی پەتای (کۆرۆنا)تان، بەهاری تەندروست باشی و لەشساغی بێت بۆ گەلی خۆشەویستی کوردستان.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمایی کوردستان
#20-03-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,145
Donnez votre avis sur ce produit!