ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی #هەپەگە# لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەڕ و شەهید ڕۆنیادا لە هەرێمی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لەو چوارچێوەیەدا:
هێزەکانیان ڕۆژی 26ی ئادار لە کاتژمێر 12:00 دا لە دژی داگیرکەران لەسەر شاخی شەهید ئاخین چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی قورسیان لە حەشارگە و پەناگەکانی دوژمن دا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە. فڕۆکە جەنگییەکانی کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە ناوچەی دەورووبەری چالاکییەکان بۆردومانکرد.
هەروەها ئەمڕۆ 27ی ئادار لە کاتژمێر 07:00 دا هێزەکانمان بۆ جاری دووەم لە شاخی شەهید ئاخین لە داگیرکەرانیان دایەوە. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان لەو چالاکییەدا ڕوون نەبوویەوە.
یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکەمان سەرکەوتوانە گەڕایەوە بارەگاکانی خۆی.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە 26ی ئادار و لە کاتژمێر 15:00 دا ناوچەی شەهید کەنداڵ-یان لە هەرێمی حەفتانین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومانکرد، لە کاتژمێر 18:00 دا ناوچەی دۆڵی شیڤێ لە هەرێمی زاپ-یان بۆردومانکرد.
هێزەکانمان لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت.[1]
#27-03-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,187
Donnez votre avis sur ce produit!