بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی #داعش# لە سنووری شارۆچکەی #کوڵەجۆ# لە #گەرمیان# دوو پێشمەرگەی سەر بە لیوای پێنجی پیادەی #وەزارەتی پێشمەرگە# بە ناوەکانی ئیسماعیل فارس ڕەسووڵ و سوورکێو حەمەڕەشید پاڕەزانی شەهید بوون.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی شەوی ڕابردووی کوڵەجۆ دەکەم و خودای مەزن سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
ئەم جۆرە پەلامارانە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەوەی کە تیرۆریستانی داعش خۆیان ڕێکخستووەتەوە و هەڕەشەیەکی بەردەوامن بۆ سەر ئاساییش و ژیانی هاووڵاتیان. هەر بۆیەش پێویستە لەناوبردن و ڕێشەکێشکردنی تیرۆر وەک ئەولەوییەتێکی سەرەکیی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانان بمێنێتەوە.
مسعود بارزانی
#08-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,417
Donnez votre avis sur ce produit!