حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی زیندانیی کورد، ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە بەم چەشنەیه:
روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
بەدوای لەسێدارەدانی یەکێک لە بەندکراوانی هەڵاتوو لە بەندیخانەی #سەقز#، بە ناوی مستەفا سەلیمی، ژمارەیەک لە ڕاگەیاندنەکان، هەر کام بە شێوازی خۆیان لە لێدوانەکانی هاوڕێیان و ڕاگەیاندنی حیزبی بابەتەکەیان خستووەتە بەرباس، بۆیە بۆ ئاگاداریی ڕای گشتی بە ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ڕایدەگەێنین:
1 لەسێدارەدانی بەندکراو مستەفا سەلیمی لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندی مەحکووم دەکەین.
2 ئەوەی کە ناوبراو چۆن دەستگیر کراوەتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە کە ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی ڕێکخراوەیی بە حیزبی ئێمەوە نەبووە، بۆمان ڕوون نییە، بەڵام ئێستا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕوونبونەوەی چۆنیەتیی ئەو پرسە لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێناوە، بە هەنگاوێکی بەجێی دەزانین و هیوادارین ئاکامی لێکۆڵینەوەی ئەو لیژنەیە دەرخەری ڕاستیی ڕووداوەکە بێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
نووسینگەی کارگێڕی
23ی خاکەلێوەی 1399ی هەتاوی
#11-04-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,318
Donnez votre avis sur ce produit!