پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشکان و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عیراق و تەواوی جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ کوردستانیانی ئازیزو کۆتاییهاتنی ئەم دۆخە نامۆو نەخوازراوە.
ئەمساڵ جەژنی قیامە دەکەوێتە کاتێکی سەختەوە کەهەموو جیهان لە ململانێدایە لەگەڵ لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرِۆنا، هیواخوازم ئەم دۆخە لەزووترین کاتدا کۆتایی بێت و هەموو نەتەوه و ئاینەکان جارێکی دیکە بەخۆشی و ئارامییەوە بگەرِێنەوە باوەشی سروشت و ژیان، بەدڵێکی خۆش و دەروونێکی ئارامەوە سرووتە جوان و کۆمەڵایەتییەکانی جەژن بەرِێبکەن.
د.رِێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#11-04-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,921
Donnez votre avis sur ce produit!