ئەمڕۆ 32 ساڵ بە سەر گەورەترین شاڵاوی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان تێدەپەڕێت کە بەشێک بوو لە زنجیرەیەک شاڵاوی جینۆسایدکردن کە ئامانج لێی قەڵاچۆکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کورد و گەلی کوردستان بوو.
یادکردنەوەی ئەو تاوانە مەزنانەی کە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان و بەبەرچاوی جیهان ئەنجامدران و هەزاران کەسی بێتاوانی تێدا بوونە قوربانی، نابێت تەنیا یادکردنەوەیەکی ئاسایی ئازارەکانمان بێت. بەڵکو دەبێ بە هەموو شێوەیەک هەوڵی بنبڕکردنی ئەو هزرە شۆڤێنی و ڕەگەزپەرستییە بدرێت کە لە پشت ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالن، کە زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە و زامێکی قووڵ و لەیادنەکراويشە لە جەستە و یادەوەری گەلی کوردستاندا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا درێژە بە هەوڵەکانی دەدات بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی کەیسی ئەنفالەکان و بە جینۆسایدناساندنی، بەردەوام پەرۆشی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفالە کە پێویستە دەوڵەتی عێراقیش بەرپرسیارێتی دەستووری و ئاکاریی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی ئەو تاوانە مەزنانە لە ئەستۆ بگرێت و دڵنیایی دووبارە نەبوونەوەشیان لە داهاتوودا بدات.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#14-04-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,626
Donnez votre avis sur ce produit!