32 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالی بەدناودا تێدەپەڕێت کە ڕژێمی بەعسی لەناوچوو بێ ڕەحمانە دژی گەلەکەمان ئەنجامی دا، بەڵام ئازار و سوێی ئه و تاوانە نامرۆڤانەیە هەرگیز نابڕێتەوە، کە لەپاڵ تاوانەکانی تری ئه و ڕژێمە دکتاتۆرە بووە ناسنامەی زوڵم و چەوساندنەوه و کۆمەڵکوژی گەلی کوردستان و سەرجەم خەڵکی عێراق.
کە ئه و یادە پڕ لەناسۆرە دەکەینەوە بەشێک لە ئەنجامدەرانی کارەساتی ئەنفال بەسزای یاسایی خۆیان گەیشتن، بەڵام هێشتا کاری زۆرمان لەپێشە بۆ نەهێشتنی ئاسەواری ئەنفال و کۆمەڵکوژییەکانی دیکەی بەعس، چونکە وەک ئاشکرایە سەرجەم گەلانی عێراق بێ جیاوازی بوونە قوربانی سیاسەتە تاوانکاریەکانی ئه و ڕژێمە، بۆیە ئەرکی هەموومانە لە حکومەتی عێراق و سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانە کە کار بکرێت بۆ قەرەبوکردنەوەی کەسوکاریان و ناسینەوەی ڕوفاتەکان و گواستنەوەیان بۆ زێدی خۆیان و گەشەپێدانی ناوچەکانیان لەرووی خزمەتگوزارییەوە، سەرەڕای هەوڵدان بۆ ناساندنی وەکو تاوانێکی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی بگیرێت.
ئەم ساڵ بەهۆی تەشەنەکردنی پەتای کۆڤید 19 لەسەر ئاستی جیهان دەرفەت نییە وەک پێویست یادی لەدەستچوونی ئه و ئازیزانە بکرێتەوە، بەڵام بەدڵنیایەوە یادو یادەوریان لە دڵی هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە هەمیشە زیندوە.
د. #بەرهەم ساڵح#
سەرۆک کۆماری عێراق
#14-04-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,919
Donnez votre avis sur ce produit!