ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی هێزی گەریلا و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەڕ و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان 19ی نیسان لە کاتژمێر 15:15دا لە هەرێمی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا لە دژی سوپای کۆماری تورکیا داگیرکەر لە شاخی لێلیکان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە شوێنێکی نزیکەوە گورزی قورس لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا. لە چالاکییەکەدا 6 سەربازی دوژمن کوژران و کامێرایەکی گەورەی چاودێری تێکشکێنرا. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر دوای چالاکییەکە و لە شەودا بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی و کۆبرا سەربازە کوژراو و بریندارەکانی خۆیان لە هەرێمەکە دوورخستەوە. یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە گەڕانەوە بارەگاکانی خۆیان.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر هێرشە ئاسمانییەکانیان لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامی پێدەدەن و لەو چوارچێوەیەدا:
رۆژی 17ی نیسان لە کاتژمێر 10:00 دا فڕۆکە جەنگییەکان دەورووبەری گوندی دێرک –یان لە گۆڕەپانی مەیرۆک لە هەرێمی گارە و ناوچەی مامڕەشۆیان لە هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکرد.
ئەمڕۆ 20ی نیسان لە کاتژمێر 04:30 بۆ 05:00 ی بەرەبەیاندا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گردی زارگەلی و دەورووبەری گوندی بێپالان لە هەرێمی #قەندیل# بۆردومانکرد.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.[1]
#20-04-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,907
Donnez votre avis sur ce produit!