گروپی هەماهەنگی ڕۆژنامەوان و چالاکانی کوردستان و دەرەوە، ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس #هێمن مامەند#، بڵاوکردەوە، کە نزیکەی مانگێکە لەشاری #هەولێر# دەستگیرکراوە.
ئەو گروپە لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا دەڵێن: ماوەی زیاتر لە مانگێکە، (هێمن مامەند) ی ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراوە، دەسەڵاتی یاسایی و جێبەجێکردن لە ژێر کاریگەریی حیزب و بەرپرسەکانیدا، دەستی دەستی بە دۆسیەکەی دەکەن، دەیانەوێت بەردەوامی بە سزا سیاسی و حیزبیەکانی سەری بدەن، زیندانیکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە لەسەر داواکردنی مافە شەرعی و یاساییەکانی خەڵک، هیچ پاساو و بیانوویەک هەڵناگرێت، جگە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پرەنسیپە یاسایی و ئەخلاقیەکان لەلایەن دەسەڵاتی حیزبیەوە.
هەروەها دەڵێن: کردنەوەی چەندین دۆسیەی دروستکراو بۆ (هێمن مامەند)، تەنها لەبەر ئەوەی هۆشداری لەبارەی لە خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵک داوە، بە هەوڵێکی جدی دەسەڵاتداران دەبینین، بۆ لەقاڵبدانی ئازادی و بێدەنگکردنی دەنگە ئازاو ئازادەکان، تا لە غیابی دەنگە دلێرەکاندا، درێژە بەم دۆخە حوکمڕانیە حیزبیە شکستخواردووە بدرێت، لێرەوە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، دەستگیرکردن و زیندانیکردنی دەنگە ئازا و ئازادەکان نەک پاشەکشەیان پێناکات، بەڵکو مکوڕتریان دەکات لەبەرەنگاربوونەوەی ئەم حوکمڕانیە حیزبیە، کە ناوبانگی هەرێمەکەمانی لای دونیای دەرەوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناشیرین و لەکەدار کردووە.
لەکۆتایشدا هاتووە: هەموو ئەو ڕێکارانە ڕەتدەکەینەوە، کە بەرامبەر (هێمن مامەند) گیراونەتەبەر، چونکە نایاسایین، جگە لە مامەڵەکردنیش بە یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35)ی ساڵی (2007)، هەر جۆرە مامەڵەکردنێکی تر ڕەتدەکەینەوە، هەمووانیش دڵنیا دەکەینەوە، زوڵم و ستەمە بەردەوامەکانی دەسەڵاتی حیزبی دەرهەق بە (هێمن مامەند) قەبوڵ ناکەین، جگە لە ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراو و کونسوڵخانە نێودەوڵەتیەکان، لە ناوخۆی هەرێمیش هەنگاوی کرداری دەگرینەبەر، بۆ هەڵگرتنی ئەو ستەمە گەورە، داوا لە ڕێکخراو و میدیاکانیش دەکەین، پاڵشت و پشتیوانمان بن.[1]
#25-04-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,974
Donnez votre avis sur ce produit!