هێزەکانی گەریلا لە چالاکییەکدا لە بازیدی سەربە ئاگری، وێستگەیەکی ڕادار و سێ کۆنتینەریان ڕووخاند.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک لە بازیدی سەربە ئاگری، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێری، هێزەکانمان ڕۆژی 25ی ئەم مانگە کاتژمێر 08:30 خولەکی شەو لە ناوچەی بازیدی ئاگری، لە نزیک گوندی تورکمەن، چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ویستگەیەکی ڕادار و سێ کۆنتینەر ڕووخێندران.[1]
#26-04-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,311