ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، پەیامێک ئاڕاستەی مستەفا کازمی دەکات و داواکارە دۆسیەی ئێزدییەکان بکاتە ئەولەویاتی کارەکانی کابینەکەی و سنوورەکان لە هێرشی دەرەکی بپارێزێت.
لە پەیامەکەیدا ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال - مەخەدەشە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
مەخەدەشە هیواش دەخوازێت یەکێک لە کەسە لێهاتووەکانی پێکهاتەی ئێزدی لەناو حکومەتەکەیدا بکرێتە وەزیر، بۆ زیادکردنی ڕۆحی هاوڵاتی بوون و بەرز نرخاندنی پێکهاتەکان بەهۆی ئەوەی کە هەموو پێکهاتەکان لە ناوەندی بڕیار بن.
مەخەدەشە دووپاتیدەکاتەوە کە هێشتا پێکهاتەی ئێزدی ئاسەواری قڕکردنی ساڵی 2014ی لەسەر ماوە و دەخوازێت دۆسیەی لەناوبردنی ئێزدیەکان لە ئەولەویاتی کارەکانی کابینەکەی بێت و ڕێگایەکی خێرا بدۆزرێتەوە بۆ ئەو ئاوارە ئێزدیانەی کە لە خێمە و کەمپەکاندا دەژین.
داواش دەکات شەنگال دووبارە بونیاد بنرێتەوە، هیوا خوازیشە کە حکومەتەکەی پارێزگاری لە یەک پارچەیی خاکی عێراق و پاراستنی سنوورەکان لە هێرشی دەرەکی بکات و ژیانێکی باشتر بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر بکات.[1]
#11-05-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,779
Donnez votre avis sur ce produit!