ئەمڕۆ یادی ڕۆژێکی مێژوییە لە ژیانی سیاسیی گەلی کوردستان. لە 7ی حوزەیرانی 2017دا لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە کۆدەنگی بڕیاریان لەسەر ڕیفراندۆم دا بۆ ئەوەی گەلی کوردستان بتوانێ لە ڕێگەیەکی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهانیان بگەیێنێت. ئەم بڕیارە دەستکەوتێکی گرانبەها بو بۆ هەمو هاوڵاتیانی کوردستان و شانازییش بۆ هەمو ئەو لایەنانەی کە بەشدار بون لە دەرکردنی ئەو بڕیارە و لێشی پەشێمان نەبونەوە.
لەم یادەدا پێزانینم بۆ ڕۆڵ و ماندوبونی سەرجەم تێکۆشەر و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان هەیە و، هەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان و هەمو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.
مسعود بارزانی
#07-06-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,304
Donnez votre avis sur ce produit!