بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ سی و پێنج ساڵ بەسەر بوردومانی (ئۆردوگای زێوە) تێدەپەڕێت. لە 9ی حوزەیرانی 1985دا ڕژێمی بەعسی عێراق بە هەشت فڕۆکەی سیخۆ بە شێوەیەکی دڕندانە ئۆردۆگا و پەنابەرانی زێوەی بوردومان کرد و ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵی بێ تاوانی شەهید کرد.
کارەساتی زێوە یەکێکە لە لاپەڕە ڕەشەکانی دەوڵەتی عێراق و هیچ کاتێک لە یاد ناچێت. ڕژێمی بەعس بە ئەنفال و گرتن و ئاوارەکردنی خەڵکی کوردستان نەوەستا و تاوانی دڕندانەی زێوەشی ئەنجام دا. هەر کەسێک ناڵەی برینداران و جەستەی لەتلەتکراو و سووتاوی شەهیدانی زێوەی دیتبا، زۆر بە باشی دڕندەیی ڕژێمی ئەو کاتی عێراق و مەزڵوومییەتی گەلی کوردستانی بۆ دەردەکەوت.
لە هەمانکاتیشدا، خۆڕاگری و قارەمانێتیی پەنابەرانی زێوە و دایکە ئامینا و سەدان نموونەی تری گەلی کورد، پەیامێکی ڕوون بوو بۆ هەموو لایەک کە دوژمن چەندە دڵڕەق و پڕچەکیش بێت ناتوانێ ڕێ لە ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی کورد بگرێ و سەرشۆڕ و تێکشکاو دەمێنێتەوە.
لەو یادە دڵتەزێنەدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی سەربەرزی زێوە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و سڵاو بۆ گیانفیدایی و ئازایەتیی گەلی کوردستان.
مسعود بارزانی
#09-06-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,295
Donnez votre avis sur ce produit!