دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر بەرپرسیاری تەقینەوەکەی کارگەی فیشەکی ئاگرینی ساکارایای لە ئەستۆ گرت.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، تەقینەوەکەی کارگەی فیشەهی ئاگرینی ناوچەی هەندەکی ساکاریا لە لایەن ئەندامانیانەوە ئەنجامدراوە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیەنراوەکەدا وتی، کارگەی فیشەکی ئاگرینی ناوچەی گەندەکی ساکاریایان کردووەتە خۆڵەمێش.
لە دیمەنی ڤیدیۆییدا کە لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە باش دیارە کە چەندین تەقەینەوە ڕوویانداوە و دووکەڵێکی زۆر لە شوێنی ڕووداوەکە بەرز دەبێتەوە. تەقینەوەکە لە دووری 50 کیلۆمەتر بیستراوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوی دەستپێشخەریەکە کارگەکە بە تەواوی بووەتە خۆڵەمێش.
#ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# سەرۆککۆماری تورک وتبووی، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 2 کەس کوژرابوون و 74 کەسیش بریندارببوون.
فەخرەدین کۆچ وەزیری تەندروستی ڕایگەیاندبوو، 85 ئامبولانس، 2 هەلیکۆپتەر و 11 تیمی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و مردنی 2 کەسیشی پشتڕاست کرد.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,248
Donnez votre avis sur ce produit!