لەلایەن هەندێک کەس و میدیا، لێکدانەوەی هەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی پارێزگاری #هەولێر# کراوە کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هاتنە ژوورەوەی خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پارێزگای هەولێر کردنی.
پارێزگاری هەولێر زۆر بەڕوونی ڕایگەیاند: لەپێناو کارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر ئەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو، ئەمەش هەم بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک، بۆیە هەرچی دیکەی دەگوترێ بێجگە لەوەی کە باسکراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنها بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە.
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر
#13-07-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,601
Donnez votre avis sur ce produit!