د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی پێشبینیکراو بە پشتبەستن بە چەماوەی پەتیای (Epidemic curve) لە هەرێمی کوردستان تاوەکو مانگی شووباتی ساڵی 2021 بگاتە 119 هەزار و 487 تووشبوو.
سەبارەت بە جۆری تووشبوونەکان تاوەکو ساڵی داهاتوو لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەڤانییەکەدا وەزیری تەندروستیی گوتی، لەو ژمارەیە 95 هەزار و 589 کەس تووشبوونەکەیان بەشێوەی سووکە، حەوت هەزار و 923 تووشبوویان بەشێوەی تووند و پێنج هەزار و 974 تووشبووش باری تەندروستییان ناجێگیردەبێت.
بەگوتەی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەگەر ئەو ژمارەیە بەمشێوەیە بێت کە پێشبینیکراوە، ئەوا هەرێمی کوردستان پێویستی بە شەش هەزار و 39 قەرەوێڵە دەبێت لە یەککاتدا. هەروەها ئەوکاتە پێویستە 525 هەزار و 724 کەس پشکنین ئەنجام بدرێت، واتە دوو هەزار و 500 پشکنین لە ڕۆژێکدا.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,828
Donnez votre avis sur ce produit!