ئێمە لە فراکسیۆنی گۆران دوای ئاڕاستەکردنی چەندین داوای دانیشتن و بەدواداچونی وورد، بۆ پرسە گرنگ و هەستیارەکان کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە بەتایبەت:
1. پرسی دۆخی دارایی و مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم کە گوزەرانی خەڵک بەدۆخێکی خراپدا تێدەپەرێت.
2.پرسی خاڵە سنوریەکان: ئەو قاچاخچێتی و گەندەڵکاریانەی تیایدا ئەنجام دەدرێت لەلایەن بەرپرسانەوە.
3.چاکسازی لە داهاتە نەوتی و غەیرە نەوتیەکان بە دەرچواندنی یاسای چاکسازی گشتگیرو هەمەلایەنە.
4.پرسی ناوچە سنوریەکان لەشکرکێشی وداگیرکاریەکانی تورکیاو، وتۆپبارانەکانی ئێران ودۆخی خراپی ناوچە دابڕێندراوەکان.
ئێستا کە کوردستان بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەردەبێت و پێویستمان بە کارکردنە، لەسەر ئاستی نیشتیمانی و چاکسازی بنەرەتی کە دەبێت پەرلەمانێکی کارا ئەم ڕۆڵ و ئەرکە ببینێ وشوێنی چارەسەری کێشەکان بێت. بەڵام بەداخەوە ئاراستەی کارکردنی دەستەی سەرۆکایەتی بە ئاراستەی پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و تێکەڵکردنی پەرلەمانی کوردستانە بە ململانێی ناشرینی حیزبەکان کە پێمان وایە بەرپرسی یەکەم لە پەکخستن و کارانەبونی پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە.
پێویستە تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان هەماهەنگ بن و فشار بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، تایبەت بە کێشەکانی خەڵکی کوردستان.
فراکسیۆنی گۆڕان
#21-07-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,702
Donnez votre avis sur ce produit!