دەقی پرسەنامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز کاک عەلی خان تاهیرخان سمایل ئاغا (سمکۆ)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەبدوڵڵای براتانمان پێگەیشت.
سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و خزم و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە داواکارم گیانی کاک عەبدوڵڵا بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەهەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
1ی8ی2020
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,820
Donnez votre avis sur ce produit!