لە ڕاگەیاندراوی کەجەکەدا هاتووە:
لوبنان یەکێک لە گۆڕەپانە جوانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتە عەرەبییەکانە. لە لوبناندا عەرەب، ئەرمەن، کورد، دورزی، سوریان و چەندین باوەڕ و ئایینی تر دەژین و جوگرافیای گەلان و باوەڕەکانە. خاوەنی ڕۆشنبیری و مێژووییەکە، کە بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نمونەیە. لوبنان وڵاتێکی هاوڕێ و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بۆیە ئازاری ئەو وڵاتە جوانە ئازاری هەموو مرۆڤایەتییە، ئازاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. گەلی کوردیش بەو کارەساتە ئازاری زۆری چەشت.
بزووتنەوەی ئازادیمان و گەلی کورد دڵسۆزی لوبنانن. کورد لە لوبنان نەک تەنها ڕەنج و هەستی خۆیان ئاوێتەی لوبنان دەکەن، بەڵکو کورد لوبنان بە وڵاتی خوشک – برا دەزانێت. کوردانی لوبنان و هەموو کورد لوبنان بە وڵاتی خۆیان دەزانن. لەم ڕۆژە سەخت و قورسانەدا ئێمە لە پاڵ گەلی لوبنانداین. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە کوردان لە لوبنانیش بۆ ساڕێژکردنی برینی گەلی لوبنان، بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان هەڵدەستن.
گەلی لوبنان هەر چۆن تاوەکو ئێستا ئازاری قورسی تێپەڕاندووە، بە دڵنیاییەوە ئەم ئازارەش تێدەپەڕێنێت. پشتیوانیی مادیی و مەعنەویی دۆستانی گەلی لوبنان بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئازارە قورسە و دەرەنجامەکانی ئەو کارەساتە دەبێتە یارمەتیدەریان. ئێمە لەو بڕوایەداین گەلانی عەرەب و مرۆڤایەتی لەو ڕووەوە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان بەجێدەهێنن.
ئێمە جارێکیتر سەرەخۆشی لە گەلی لوبنان دەکەین، کە پەیوەندیی مێژوویی و بەهێزمان لە دڵەوە لەگەڵیاندا هەیە، سەرەخۆشییان لێدەکەینەوە. ئیمە هیوادارین گەلی لوبنان ئەو برینەی بە خێرایی ساڕێژ بکات و جارێکیتر وەک گەوهەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕۆژە گەشاوە و پرشنگدارەکانی بگەڕێتەوە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,766
Donnez votre avis sur ce produit!