بەبۆنەی 15ی ئابەوە، بە ناوی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی شیوعی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
بەڕێزان... لە کاتێکدا کە ئەم یادە دەکەنەوە، ناوچەکە و جیهان بە بارودۆخێکی هەستیار و مەترسیداردا دەڕوات، بۆردومانکردنی ناوچە سنوریەکان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە کە خەڵکی سڤیل دەبنە قورانی، کە ناچار دەکرێن گوند و ناوچەکانیان بەجێبهێڵن ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی خراپی کردۆتە سەر بژێوی ژیانیان و لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین.
ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان، خەباتی ئێوە بە خەباتێکی ڕەوا دەزانین، لە پێناو بەدیهێنانی مافی ڕەوای گەلەکەماندا.
پێمان وایە کە دەبێت کێشە و گرفتەکان لە باکووری لە ڕێگای ئاشتی و دیالۆگەوە لە چوارچێوەی پرۆسەی دیموکراتیکدا چارەسەر بکرێن.
بەم بۆنەیەوە جارێکتر جەخت لەسەر پەیوەندی دووقۆڵی هەردوولامان دەکەینەوە.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.
#15-08-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,814
Donnez votre avis sur ce produit!