بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری باڵیۆز #ئەحمەد بامەڕنی#
بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و دیبلۆماتکار و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڤاڵ ئەحمەدبامەڕنیم بیست.
هەڤاڵ ئەحمەد بامەڕنی لە تەمەنی پڕ کۆشش و خەباتی خۆیدا، لە وڵاتانی ئەوروپا وەک تێکۆشەرێکی کورد و نیشتمانپەروەرێکی خۆنەویست خەباتی دەکرد بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و هەموو هەوڵەکانی بە ئاراستەی دۆزینەوەی پشتیوانی زیاتر بوو بۆ گەلەکەمان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەقۆناغی دوای ڕزگاری عێراقیش وەک باڵیۆزی عێراق ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە بنیاتنانەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکان.
کۆچی دوایی هەڤاڵ و باڵیۆز ئەحمەد بامەڕنی دڵگرانی کردم، بۆ ئەم خەمە قووڵە هاوخەمی خۆم دەردەبڕم و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هەڤاڵان و خانەوادە و کەسوکاری دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێ و خوای گەورە کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی.
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#21-08-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,369
Donnez votre avis sur ce produit!