زيرە بۆ(کرمان)دەبات.
کرمان، پارێزگایەکە لە وڵاتی ئێران، دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاواییەوە، لەباکوریدا هاوسنورە لەگەڵ پارێزگای(یەزید و خۆراسانی باشور) و لەباشوریدا پارێزگای(هەرمزگان) و لە ڕۆژهەڵاتیدا پارێزگا ی(سیستان و بلوجستان) و لە خۆرئاوایشی پارێزگای(فارس)ە، ئه و پارێزگایە لەدێر زەمانەوە بە ڕووەکی(زیرە)ی بەناوبانگە کە ساڵانە لە دەشت و دەر و بەرزایی چیاکان و پاوان و لەوەڕگاکانی(4)هەزار کیلۆ(زیرە) بەرهەم دێت و بە سحراویترین شاری وڵاتی ئێران دادەنرێت لەبۆن و بەرامەی بەهاراتی زیرە لە نیوەڕۆیانی شاردا، هەر کەیبانووەی هەندێک له و بەهاراتەی خستۆتە ناو چێشت و شیوە و ئاشەکەی.
ئه و ئیدیۆمە لەناو کورداندا بۆ ئەوە هاتووە کەسێک نەفام و کەودەن و نەزان بێت، لە پەیڕەوکردنی کارێک، واته: ئه و کەسە چۆن زەرەر و زیان ناکات زیرە بۆ کرمان ببات، کە مەڵبەندی بەرهەمهێنانی زیرە بێت، چونکە کەسی زیرەک زیرە بۆ کرمان نابێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 490
Donnez votre avis sur ce produit!