#نێچیرڤان بارزانی# لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری تێکۆشەری دێرین #بارزان مەلا خالید# دەکات کە بەهۆی نەخۆشييەوە کۆچی دوایی کرد، ئەمە دەقەکەيەتی:
بۆ بنەماڵە و کەسوکاری تێکۆشەری دێرین بارزان مەلا خالید
بۆ کۆچی دوایيی میدیاکاری ناوداری شۆڕش و تێکۆشەری دێرین خوالێخۆشبوو بارزان مەلا خالید، سەرەخۆشی لە خۆمان و ئێوەی بەڕێز و هەموو دۆست و هەڤاڵانی دەکەین. لە خوای مەزن داواکارین گيانی شاد بکات و بيخاتە بەر بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی.
خوالێخۆشبوو بارزان مەلا خالید، نموونەی مرۆڤێکی دڵسۆزی خزمەتکار و پەروەردەی بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕە، زۆر لە کۆنەوە باوک و بنەماڵەکەيان پشتیوانی شۆڕشەکانی کوردستان بوون، خۆيشی لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول دەنگی ناسراوی ئيزگەی دەنگی کوردستانی عێراق و لە شۆڕشی گوڵانيش بە هەمان شێوە بەردەوام بوو. لە ڕاپەڕیندا دەنگێکی دياری ورەبەخش بوو بۆ پێشمەرگە و خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان، دواتریش وەک ئەندامی پەرلەمان و بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری خزمەتی بواری ڕۆشنبیری کرد. کەسێکی تێکەڵاوی خەڵک و خۆشەویست بوو. يادی ئه و بە خەبات و خزمەتی خۆی بۆ گەل و وڵاتەکەی هەميشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#25-08-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,559
Donnez votre avis sur ce produit!