بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی ناهومێدی له چاک بوونەوەی خوشکی ئازیز و خۆشەویستمان خاتوو بەیان عەتاری ڕاگەیەندراوە و هەموو لایەکمانی تووشی خەم و پەژارە کردووە و له هەمان کاتیشدا هەڵوێستێکی مرۆڤانە و جێگای ڕێز و حورمەتی ئەو خوشکە خۆشەویستەشمان کە بریتییە له پێشکەشکردنی ئەندامەکانی جەستەی هەموومانی وا لێ کردووە کە سەری ڕێز و نەوازشی بۆ دانەوێنین.
دیارە ئەرک و کاری گەورە هەر له مرۆڤی مەزن و گە ورەش دەوەشێتەوە و ئەو خوشکە بەڕێزەشمان بۆ جارێکی دیکە وەبیر هەموو لایەکی هێنایەوە کە دەکرێت به گیانی فیداکاری و کاری ئاوا مەزن، هەڵوێستی جێگای شانازی بخولقێنین و وەپێشمان کەوت کە دەتواندرێت خۆمان و ژیانمان پێشکەش بە بارەگای بەرزی مرۆڤایەتی بکەین.
بنەماڵە و هاوڕێیان و دۆستانی خوشکە بەیان! وێڕای دەربڕینی ئەوپەڕی پێناخۆش بوونی خۆمان لەو کارەساتە جەرگبڕ و ناخ هەژێنە، ڕادەگەیەنین کە هەڵوێستی مەزن و ئینسانانەی دەکەینە سەرمەشقی ژیانمان و ئێمەش بە ڕێگای هەمیشە سەوزیدا دەڕۆین و یادی ئازیز و خۆشەویستی هەمیشە له دڵماندا سەوز و زیندوو ڕادەگرین.
ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی #بۆکان#
#02-09-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,499
Donnez votre avis sur ce produit!