سینگە تەڵە
سینگ، چ دارێکی نووک داتاشراوی شێوە مێخەکیە یان پارچە ئاسنێکی مێخ زنجیرییە، تەڵە، تەرە، بالانە، سینگە تەڵە بەیەکەوە مێخ و زنجیرێکە بۆ توندبوون و لە زەوی گیربوونی تەڵەکەیە تاوەکو نێچیرە پێووە بووەکە تەڵەکە لەگەڵ خۆیدا نەبات بەدەم ئازاری پێیەکانیەوە، ئەوە ڕووە ڕاستەقینەکەیە، لایەنی ئیدیۆمەکەی بە پیاوێکی بودەڵە و بچوک و گچکە وگزگل و فچقڵ و بۆرە پیاو و تاد بێت و هەندێک دەستی فیتنەیی و بەدی هەبێت بەتەوس و ڕقەوە پێی دەوترێت(سینگەتەڵە). [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 415
Donnez votre avis sur ce produit!