داواکاری گشتی دیاربەکر (#ئامەد#) داوای لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد بە فەرمی ئینتەرپوڵ ڕابسپێرێت بۆ دەستگیرکردن و ڕادەستکردنی #عوسمان بایدەمیر#.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی تورکیا، داواکاری گشتی دیاربەکر بە فەرمی داوای لە وەزارەتی دادی تورکیا کردووە پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ ڕاسپێرێت بۆ ئەوەی عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا دەستگیربکەن و ڕادەستی ئەنقەرەی بکاتەوە.
بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا، لەساڵی 2017وە سکاڵا لە دژی بایدەمیر تۆمارکراوە بەهۆی گوتارێکەوە تۆمەتبارکراوە بەوەی دژی سەروەری تورکیایە و سووکایەتی بە تورکیا کردووه.
دواتر بایدەمیر لە نیسانی 2018دا لە پەرلەمانتاری لابراوە و پاشانیش چووەتە دەرەوەی تورکیا و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ ئه و وڵاتە.