حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
حەرامخۆر، حەڵال و حەرام لێک جیاناکاتەوە و ئەوەی بکەوێتە دەستی حەڵالە، گوێ بەهیچ نادات بۆیە تورەگە و کیسەکەی پیس و چڵکن دەبێت، زۆربەی ئه و حەرامخۆرانە بەسکێک تێر و بەدوان برسین و هەرچی بکەوێتە دەستیان دەیبەن و تورەگەیان بۆر هەڵدەگەڕێت، چۆن تاوانکاران ڕەنگیان ڕەش دەبێت ئەوانەش کیسەیان ڕەنگ دەگرێت چونکە ڕزق و ڕۆژوو و پارەی حەرامیان تێکردووە ئەمە بووە بە ئیدیۆم و بە هەموو کەسێکی حەرامخۆر دەوترێت(حەرامخۆرە، کیسە بۆرە).[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 686