لەتڕی لۆتی سازترە
لۆتی لەناوی پێغەمبەر لوتەوە هاتووە، میللەتەکەی گوێڕایەڵیان نەکرد و کاری لاقەکردنی یەکتریان(قوندان) پەیڕه و دەکرد، ئەوانەی لەدوای ئه و پەیامبەرەوە هەر کارێکی له و شێوەیان بکردایە خاسیەتی ئۆمەتی(میللەت)ی ئه و پەیامبەرەیان دەدرایە پاڵ، لەناو عەرەبەکانیش لەدوای ئیسلامدا زاراوەی لۆتی بۆ قوندەران بەکارهاتووە، هەرچەندە کورد لۆتی بە کەسێکی لاسار و قەشمەر و گاڵتەجاڕ و ساختەچی دادەنێت و لە واتا ڕاستەقینەکەی دووری خستۆتەوە بەڵام له و ئیدیۆمەدا نزیکی کردۆتەوە لە داکەوتەیی وشەکە و کارەکە، بەکەسێکی بەردەوام ئامادە بۆ ئەنجام دانی هەر کارێک دەڵێت ئەوەندە لەسەرپێ و ئامادەیە(لەتڕی لۆتی سازترە).[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 96
Donnez votre avis sur ce produit!