خوا لە گۆڕخانانی بەزیاد بکات
گۆڕخانان، مردوانن و ئەوانەی لە گۆڕستانەکان نێژراون و مستەگڵێک چاوی داپۆشیوون و لە دوو گەز زەویدا ڕاکشاون و خەوتوون، لەئارامگە و گلکۆی خۆیانن، لەزمانی کوردیدا دوو پاشگر هەیە کەناوی داڕێژراوی گۆڕستان، گۆڕخانە سازدەکەن ئەوانیش(ستان، خان)ە، بەڵام پاشگری(ستان) باوترە و زیاتر بەکاردێت لەم وشەیەدا، بەڵام پاشگری(خان)یش لەوشەی تردا چالاکە وەکو(کتێبخانە، چایخانە، مەیخانە، سەرتاشخانە، قەحپەخانە، فڕۆکەخانە، چێشتخانە، کەبابخانه، چاپخانە ...تاد) بۆ گۆڕخانەش لەوسیەتی قانعی شاعیریشدا زۆر بەجوانی هاتووە کە دەفەرموێت: ڕۆڵە هەرکاتێ کەوا من مردم، لەناو (گۆڕخانە) تەسلیمت کردم
ئینجا سەردەمانێک گۆڕنشینانیش لەژیاندا بوون و هەوڵ و کۆشش و تێکۆشانیان هەبووە و هەندێکیان گوریسیان لەبن دونیا ڕاخستووە و میراتێکی باشیان لە دوای خۆیان جێهێشتووە بۆ بوک و زاوا و کوڕ و کچەکانیان، هەندێجار واڕێک دەکەوێت میراتگرێکی هەژار چ زاوا چ بووک و کوڕ و کچ و کچەزا و کوڕەزا.. تاد سودێکی باش له و میراتە وەردەگرن و ئەگەر کەسێک بڵێت ئێوە شوکر دەوڵەمەندن ئەوانیش دەڵێن دەوڵەمەندی چی؟ خوا لە گۆڕخانانی بەزیاد بکات واتە تەنیا(میرات)مان بۆ بەجێماوە ئەگەرنا خۆمان هیچمان نییە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئه و کەسەی بەهۆی میراتەوە شتێکی چنگ کەوتووە دەڵێت(خوا لە گۆڕخانانی بەزیاد بکات).[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,396
Donnez votre avis sur ce produit!