ڕۆژی جیهانی ژن لە هەموو مرۆڤێکی ئازادیخوازی دژ بە سیستمی باوکسالارانە و پیاوسالارانە پیرۆز بێت
زیاتر لە سەدەیەک تێکۆشان بۆ بە دەستهێنانی مافی زەوتکراوی ژنان لە سەرەتای ڕێگایەکی پڕ لە کەند و کۆسپی ئازادیخوازی و یەکسانیی مرۆڤ دایە و مرۆڤایەتی لە بەردەم تێپەڕاندنی سیستمی پیاوسالار و باوکسالار دایە کە جیهانی سەرمایەداری و سیستمی دەوڵەتی مۆدێڕن لە ئەمڕۆدا هەڵگر و پارێزەری کلتووری سیستمی باوکسالارانە و پیاوسالارانەیە. گەرچی لە ئێستادا کلتووری باوی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە گشتی لە ئاستی چاوەڕوانیی ئازادیخوازان و یەکسانیخوازانی ڕەگەزیدا نیە بەڵام چەندین دەیە خەبات بۆ سەپاندنی بەرابەریی ڕەگەزی و سەلماندنی مافی ژنان وەک مافی مرۆڤ جێگای ستایش و لێوردبوونەوەیە کە گەلێک قۆناغی گرینگ بۆ گەیشتن بە ئامانجە یەکسانیخواز و ئازادیخوازییەکان تێپەڕێندراوە و هەنگاوەکان بۆ گۆڕینی زێهنیەتی پیاوسالاری و باوکسالاریی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی توندتر بوونەتەوە بەڵام مەخابن بۆ کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان هێشتا کلتووری باو هەمان کلتووری پیاوسالارانەی باوەرمەند بە باوکسالاریی سیستماتیکە کە هێشتا لە گرینگی یەکسانی ڕەگەزی و ڕەوا بوونی مافی ژنان تێنەگەیشتووە و تا ئەو تێنەگەیشتنە بەردەوام بێت ئەوەی کە قوربانیە، کۆی کۆمەڵگەی ئێران و کوردستانە. وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان ڕێز لە ڕۆژی جیهانی ژن دەگرین و پێداگرین لە سەر چەسپاندنی یەکسانی لە کۆمەڵگە و نەهێشتنی زێهنییەتی باوکسالاری و پیاو سالاری لە کۆمەڵگەکەماندا و یارمەتیدەری بزووتنەوە ئازادیخوازە یەکسانیەخوازە ڕەگەزییەکانین و ئامانجمان بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەژی لە یەکسانی و ئازادی و بەرابەریە.
رۆژی جیهانی ژن پیرۆز بێت
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
#07-03-2021#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,436