نەجلا کچە ئێزدیەکی تەمەن 24 ساڵە لە مانگی ئابی ساڵی 2014 دا لەگەڵ 11 کەس لە کەسوکاری کەوتۆتە دەست ڕێکخراوی تیرۆرستی #داعش#
نەجلا لەگەڵ ئەمیرێکی داعشدا هاوسەرگیری پێکراوەو بۆتە خاوەنی دوو منداڵ لەو ئەندامەی داعش
لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ناو ناسنامەکەی گۆڕدراوە
نەجلا دەڵێت هاوسەرەکەی بەردەوام ناچاری کردووە تەماشای ڤیدیۆی کوشتن و ئازاردانی ئێزدیەکان بکات و وەک خزمەتکارێک مامەڵەی لەگەڵ کردووە
نەجلا ئاماژەی بەوەکردووە لەکاتی جەنگدا بەردەوام شوێن و ماڵیان گۆڕدراوە و دواتر بە نهێنی مۆبایل دەکڕێت و پەیوەندی بە هێزە دیموکراتەکانی سوریاوە دەکات و لەلایەن ئەو هێزەوە لە دەستی داعش ڕزگار دەکرێت
نەجلا خەونی ئەوەیە بگەڕێتەوە سەر خوێندن و لەنێو خێزانەکەیدا درێژە بەژیان بدات.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 716
Donnez votre avis sur ce produit!