ئەی شین پۆشی کەمانچە ژەن، بمبەرەوە
هەواڵی نیگا بە شەونم وای پێ وتم:
ئیستە لەوێ
لەناو تابووتی نارنجیی خۆرنشینی شارەکەمدا
چل.. منداڵم
چل.. جگەرم
هەشتا.. چاوم
هەشتا.. گوێچکەم.
هەشتسەد پەنجەی
هەر دوو دەست و هەر دوو قاچم
بەیەکەوە هەڵئەوەرێن!
پێکیشەوە بەجاجمی خەزانێکی ئەم پایزەم
هێواش.. هێواش دائەپۆشرێن.
ئەی شین پۆشی کەمانچە ژەن، بمبەرەوە
وەکوو هەناسەی من و تۆ
لە شاری خەم نزیک، نزیکم کەرەوە.
ئیستە لەوێ گەڕەک هەواڵم ئەپرسێ!
شەقام چاوم بۆ ئەگێڕێ!
کۆڵان بەدوامدا ئەگەڕێ!
#شێرکۆ بێکەس#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,741
Donnez votre avis sur ce produit!