(عەبدولای کوری عەمروی کوری عاس) دەڵێت: (وریابە بۆ دونیات وەک ئەوەی هەتا هەتایە بژیت، کاریش بکە بۆ پاشەڕۆژت وەک ئەوەی سبەینێ بمریت).
ئه گه ڕ سه ڕنجی ئەو پەندە جوانه بدەیت، دەبینیت بۆ ئەوەی بۆ دونیا بژیت، دەبێ به هەموو هەست و ئامانج وڕەفتارەکانتەوە خۆتی پێوە گرێ بدەیت. بەڵام ئەگەر بیرت لەوە کردەوە کە لەوانەیە بەیانی بمریت، دەبینی بەتەواوی لەدونيا دادەبڕێیت و تەنها بیر لەپاشەڕوژ دەکەیتەوه، ئینجا چۆن دەتوانیت بەهەردوو شێوەی پەیوەست و دابڕاویش بژیت ؟.
مانای وایه : تۆ لەدونیادا دەژیت و چێژی لێوەردەگریت، لەوانەیە مردنیش لەم چرکەیەدا ڕووت لێ بنێت، بۆیە بەهاوسەنگی دەژیت، دونیا دەکەیتە ڕێگەی گەیشتن بە پاشەڕۆژ. پاشەڕۆژیش دەکەیتە ڕێگەیەکی ڕۆحانی بۆ دونیا... بەوەش سەرکەوتنێکی هاوسەنگ و بەردەوام لەدونیاو قیامەتدا بۆ خۆت بەدەست دەهێنیت... لەبەرئەوە، ئەگەر دونیابینی ڕونت نەبێت، وە ئەو دونیابینییەت پەیوەست نەبێ بەئامانجێکی ڕۆحانیەوە، کەئەویش ڕەزامەندی خوای گەورەیە، ئەوا دونیابینیەکەت بەتەنها پەیوەست دەبێت بە دونیاوه.
د.ئیبراهیم فەقێ
لەکتێبی (تواناکانت بەئاگابێنە و ئایندەت دروست بکە)
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 198
Donnez votre avis sur ce produit!