منارە دێرینەکەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ (گوڵعنبەر)لە ساڵی 1960...!!!
ئەم منارەیە زۆربەی سەرچاوە مێژوویەکان باس لەوە دەکەن کە لە کاتی فتوحاتدا لە سەر دەستی عبداللە کوڕی عومەر دروست کراوە، منارەیەکی پێچاو پێچەو سەر دەکەویت بۆ بەرزایەکەی، کە لەو کاتەدا بۆ بانگدان بە کاریان هێناوە لە قشڵ و خشت دروست کراوە، وە نزیک منارەکە حەوزو ئاو ێکی زۆرە، ئەم مزگەوتەبەدەیان زانای گەورە وانەی خوێند ووە و وانەیان وتووەتەوە تێیدا، لەو زانایانەی کەتێیدا وانەی خوێندوە و وانەی وتوەتەوە مەولانا خالیدی نەقشبەندی، ملا حەسەنی دزڵی...هتد، هەمیشەلەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانی ئەم مزگەوتە لە لایەن سوڵتانەکانی عوسمانی جێگەی بایەخ بووە..!!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,591
Donnez votre avis sur ce produit!