لەم ژیانە
ئەچیتە هەر کوچەیەک
هەر گوێت لە دەنگی گریانە
لەوەتەی هەیە ئەم شارە
بە ئازارە
دڵی هیچ کەس ئارام نییە
هیچ دۆستێ بێ مەرام نییە
کوانێ ئێستا باوی گوڵە
هەرکەس ئەگری کین لە دڵە
عەشق و جوانی کوانێ ماوە
دڵە پاکەکەی جارانمان
لە ڕابردوو بەجێماوە
لەم مەملەکەتە شێواوە
جوانییەک نادۆزیتەوە
بە تەنها تۆیت
پێکەنین دەبەخشیتەوە
چەند پێکەنینت پێداوین
هێندە ڕۆژ لە تەمەنمان
قەرزاری تۆین وەک پێزانین
تکام لەخوای میهرەبانە
هەمیشە دڵخۆشبیت لە ژین
بەدەست منبێ پەیکەری تۆ
لە بەرزترین شوێنی شار
کە ئاسانبێ بۆ تێڕوانین
دای ئەنێم و ناوی ئەنێم
سومبوڵی جوانی و پێکەنین
مازیار فایەق
بۆ ماهیر حەسەن
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,307
Donnez votre avis sur ce produit!