هەمەدان یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
و ناوندی پارێزگای هەمەدانە. یەکەمین پایتەختی ئیمراتۆریەتی ماد بووە.
دیاکۆی پاشای دەوڵەتی ماد دروستی کردووە لە 2700 پ.ز، . شارێکی پڕ شوێنەوار و مێژووییە. لە ناوچەی ڕۆژاوای وڵاتی ئێراندایە و لە ناوچەیەکی شاخاویدایە، لە دامێنی چیای #ئەڵوەند# دایە..
پارێزگای هەمەدان لە باکووردا لە گەڵ پارێزگاکانی زەنگان و قەزوین، لە باشووردا لە گەڵ پارێزگای #لوڕستان#، لە ڕۆژهەڵات دا لە گەڵ پارێزگای مەرکەزی و لە ڕۆژئاوادا لە گەڵ پارێزگاکانی کوردستان #سنە#و #کرماشان# هاوسنوورە.
ژمارەی دانیشتوانەی 1758268 کەسە، لەم ژمارەیە ڕێژەی لە %42 کوردن، ڕێژەیل %34 ئازەرین و ڕێژەی لە %24 فارس، واتە دانیشتوانەکەی شارەکە لە نەتەوەی کورد، ئازەر و فارس پێک دێن. لە ڕووی ئاینەوە خەڵکەگەی پەیڕەوی ئاینی ئیسلام دەکەن بە هەردوو ئانیزای سونە و شیعەوە.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,955
Donnez votre avis sur ce produit!