ناونیشانی پەرتووک: مەترسییەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر ژیانی مرۆڤ هۆکار و چارەسەر
نووسەر: محەمەد ساڵح پێندرۆیی (جگەرسۆز)
تەکنەلۆژیا هێندە بە شێوەیەکی کاریگەر هاتووەتە ناو ژیانی مرۆڤەوە، ئەستەمه لە مرۆڤ جیابکرێتەوە، یاخود مرۆڤ بتوانێت وەک باب و باپیرانی بژی بەبێ تەکنەلۆژیا، چونکە تەکنەلۆژیا گۆرانکارییەکی بنەڕەتی و ڕیشەیی لە ژیانی مرۆڤەکاندا هێناوەتە ئاراوە، و بەهۆی تەکنەلۆژیاوە توانیویانە بچنە قووڵایی دەریا و زەریاکان و بۆشایی ئاسمانەکان و سەربانی هەسارەکان، بەڵام سەرەرای ئەو هەموو سودەی کە تەکنەلۆژیا بەمرۆڤی ئەگەیەنێت، چەندان زیانیشی هەیە، ئەگەر بەخراپی بەکاربهێنرێت، بەتایبەتی لەسەر منداڵان و هەرزەکاران، بۆیە دەبێ لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیادا زۆر وردبین و واقیعبین و دووربین بین و بەو پەڕی وریاییەوە دەستی بۆ بەرین و بزانین چۆن و به چ شێوازێک بەکاری بێنین [1]
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,089
Donnez votre avis sur ce produit!