دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە يادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستاندا
لە يادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستاندا، پيرۆزبايی لە بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکەين.
زانایانی ئایینی هەميشە ڕۆڵێکی دياریان لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەوی لە کوردستان گێڕاوە، ئێمە بە ڕێز و پێزانینەوە له ڕۆڵ و ئەرکيان دەڕوانين و هيوای سەرکەوتنيان بۆ دەخوازين.
هەر لەم بۆنەیەدا داکۆکی لە قووڵکردنەوەی کولتووری ڕەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردنی نێوان پێکهاتە ئايينی و نەتەوەيييەکانی کوردستان دەکەينەوە و لەم پێناوەدا هەموو پشتگيرييەک لە هەوڵەکانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکەين.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
21/9/2020[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,491
Donnez votre avis sur ce produit!